ئوسامە ئەحمەد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لەلایەن ناوەندی بایرۆمەتری عەرەبیەوە ئەنجامدراوە لەناو ئەو وڵاتانەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا هاوڵاتیانی عێراق زۆرترین خەمۆکییان هەیە، لە پرسی دوودڵی و راراییشدا لەپلەی دووەم دایە.
لەم لێکۆلینەوەیەدا ئەوە ئاشکرا کراوە، لەناو وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا عێراقییەکان زۆرترین ڕێژەی توشبوون بە خۆمۆکییان هەیە و بەڕێژە ٤٣٪ لە پلەی یەکەم دێت، تونسیەکان بە ڕێژەی ٤٠٪ و دواتر فەلەستینیەکان ڕێژەی ٣٧٪ وڵاتی مەغریبیش لە پلەکانی پێش کۆتایی دێت.
باسی لەوەشکردووە، ٢٥ هەزار کەس بەشداربوون تێیدا هۆکاری بەرزبوونەوەی ڕێژەی توشبوون بە خەمۆکی لەناو عێراقی و فەلەستینیەکان بەهۆی ئەو شەرانەوەیە کە لەم ماوەی دواییدا ژیاون هەروەها ئەو کیشە زۆرانەی تێیدادەژین.
هەرچی سەبارە بە هەستکردنە بە دوودڵی تونسییەکان لە پلەی یەکەمدان بەڕێژەی ٥٣٪ و دوای ئەوانیش عێراقیەکان ٤٠٪ لە هەندێکبکاتدا ل یاخود زۆرینەی کاتەکاندا هەست بە دوودڵی دەکەن وڵاتانی میسر بە ٢٧٪ جەزائیر ٢٧٪ سودان ٢٢٪ و کوێت ١٢٪ لەخوارەوەی لیستەکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق