عەزیز علی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش ڕایگەیاند، بەشیر گۆریا بازرگانێکی کوردی ئێزدییە لەسەر ڕێگەی سەرەکیی شێخان - ئەلقوش کوژرا و هۆکاری کوژرانەکەشی دیار نییە.
لارا زارا، بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش ڕایگەیاند: "بازرگان بەشیر گۆریا بازرگانێکی کوردی ئێزیدییە لەسەر ڕێگای سەرەکی قەزای شێخان - ئەلقوش بە دەستڕێژی گوللـە کوژرا و ڕووداوەکە لە دەروازەی گوندی بێبان بووە".
بەڕێوەبەری ناحیەی ئەلقوش ئاماژەی بەوەشدا: "بەشیر گۆریا بازرگانێکی دیاری ناوچەکەیە، تاوەکو ئێستا ھۆکاری کوژرانەکەی دیار نییە و ناسنامەی بکوژەکە نەزانراوە، ئێستاش پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق