ئوسامە ئەحمەد-ناوەندی هەواڵی-نوێ ژین
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند"بەرپرسی دەزگای هەوڵگریی داعش ویلایەتی فەلوجە و یاریدەرەکەی لە بەغدا دەستگیرکران".
وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاوکردووتەوە" لە چوارچێوەی کارە بەدەوامەکانیاندا ئەیوسالم مەولا بەپرسی هەواڵگری داعش لە فەلوجە و براکەشی کە یاریدەدەری بووە لە بەغدا دەستگیرکراون.
باسی لەوەیشکراوە" لە لێکۆڵینەوەکاندا هەردووکیان دانیان بەوەدا ناوە پەیوندیان بە داعشەوە هەبووە لە ژمارەیەک چالاکی دژە هێزەکان وهاوڵاتیانیشدا بەشدارییان کردوو".
لەساڵی ٢٠١٧دا عێراق سەرکەوتنی بەسەر داعشدا ڕاگەیاند بەڵام تائێستا چەکدارانی ئەو رێکخراوە جار جار و بەشێوازاێکی رێکنەخراو جموجۆڵ دەکەن و هاوڵاتیان هیزەئەمنییەکان دەکەنە ئامانج.