رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بووە باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا  - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 3 أكتوبر 2020

رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی بووە باشترین یاریزانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا 


 

وەزیر حمدامین _وەرزش_نوێ ژین


ئەستێرەى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى، رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى خەڵاتى باشترين ياريزانى وەرزى ٢٠١٩-٢٠٢٠ى خولە يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا بەدەستهێنا.


لەو رێورەسمەى كە لە ستدۆيۆكانى تەلەڤیزيۆنى فەرميى سويسرا RTS لە جنێڤ بۆ راكێشانى تيروپشكى گروپەكانى خولى يانە پاڵەوانەكانى ئەورووپا بۆ وەرزى ٢٠٢٠-٢٠٢١ بەڕێوەچوو، هاوكات خەڵاتى باشترينەكانى وەرزى رابردووى خولەكە دابەشكرا.


خەڵاتى باشترين ياريزانى وەرزى رابردوو، بەخشرايە هێرشبەرى يانەى بايرن ميونخى ئەڵمانى، رۆبێرت ليڤاندۆڤسكى پۆڵەندى. ليڤا، كە بۆ يەكەم جارە لە ژيانيدا ئەم خەڵاتە بەدەست دەهێنێت هاوكات بە باشترين هێرشبەرى وەرزەكە هەلبژێردرا ئەمە جگە لەوە بە تۆماركردنى ١٥ گۆڵ لە لووتكەى گۆڵكاراندا بوو.


ديدێر درۆگبا، ياريزانى ساحل عاج كە ماوەيەك درێسى يانەى گالاتاساراى توركى پۆشى، بەهۆى ئەو كاريگەرييەى هەيبووە لەسەر تۆپى پێ، خەڵاتى سەرۆكايەتى يەكێتى تۆپى پێى ئەورووپا (UEFA )ى پێبەخشرا.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق