ئاسایش دەیان چەکداری داعش دەستگیر دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 3 أكتوبر 2020

ئاسایش دەیان چەکداری داعش دەستگیر دەکات


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ٢٦ تیرۆریستی داعش له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا باكووری عێراق ده‌ستگیر دەکات.

ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق ڕایگەیاند: "هێزه‌كانی ده‌زگای نیشتمانی له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا ٢٦ تیرۆریستی داعشیان له‌ ژماره‌یه‌ك ناوچه‌ی پارێزگاكه‌ ده‌ستگیركردووه‌، زۆربه‌ی ئه‌و تیرۆریستانه‌ی كه‌ ده‌ستگیركراون به‌ناو دیوانی جوند كاریان كردووه‌ و ٣ دیكه‌یان به‌ناو دیوانه‌كانی "ته‌ندروستی، پیشه‌سازی و مه‌شق و راهێنان"ـی سه‌ربه‌ داعش كاریان كردووه‌".

ئاماژە بەوەشکراوە: "ئه‌و ده‌ستگیركراوانه‌ له‌ لێكۆڵینه‌وه‌ به‌راییه‌كاندا، دانیان به‌وه‌داناوه‌ كه‌ له‌ كاتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كاندا چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستییان دژبه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ئه‌نجامداوه‌".

ماوەیەکە ئۆپەراسیۆنەکانی ده‌زگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق بەرامبەر بە چەکدارانی داعش زیادیان کردووە، ماوەی ڕابردوو لەناوچە جیاجاکانی عێراقدا بەتایبەتی لە ناوچەکانی نزیک کەرکوک چەندین چەکداری داعشیان دەستگیر کردووە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق