کارەبای هەولێر: لە ڕۆژانی داهاتوودا کاتژمێری کارەبا زیاتر دەکرێن - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 3 أكتوبر 2020

کارەبای هەولێر: لە ڕۆژانی داهاتوودا کاتژمێری کارەبا زیاتر دەکرێن


عەزیز علی _ ناوەندی ھەواڵ_ نوێ ژین

بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر:" ڕۆژ بە ڕۆژ بەرھەمی کارەبا لە زیادبووندایە و ڕۆژانە بەگشتی "١٩" كاتژمێر کارەبا دەدەین و چاوەڕێ دەکرێت لە رۆژانی داھاتوودا زیاتر بکرێت."

حوسێن محمد، بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر دەلێت: "ڕۆژانە "١٩" کاتژمێر کارەبامان داوە بە هاولاتیان ئەگەریش هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا پێدانی کارەبا زیاتر بکەین، ئەمەش بەھۆی جێبەجێکردنی چەندین پڕۆژە و چەندین پڕۆژەی دیکەش لە جێبەجێکردندان."

بەڕێوەبەری کارەبای هەولێر دەشلێت:" پێشبینی دەکرێت  لەم وەرزەدا كاتژمێرەكانی کارەبا زیاتربکرێن، چونکە خواستی بەکارهێنانی کارەبا لەلایەن هاوڵاتیان کەم بووتەوە و  ھەموو ھەوڵێکیش دەدەین زۆرترین كاتژمێری کارەبا بوو خەلکی خۆمان دابین بکەین."

حوسێن محمد، ئاماژەی بەوەشدا، چەندین پڕۆژەی کارەبا لە سنوری ھەولێر جێبەجێکراون و کەوتوونەتە کار و چەندین پڕۆژەی دیكەش لەجێبەجێکردندان، لەوانەش وێستگەکانی شێروان مەزن و وێستگەی مۆنۆمێنتی شەھیدان لە کەسنەزان، هەروەها وێستگەی ئازادیی نوێ لە ھەولێر و وێستگەی موبایل شەمامک و وێستگەی موبایل لە دارەشەکران.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق