سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
بەگوێرەی گرتە ڤیدیۆیەک کارمەندی باخچەیەکی ئاژەڵان ڕووبەڕووی هێرشی شیرێک دەبێتەوە، لەو کاتەی دەست دەباتە ناو ئەو قەفەزەی شێرەکەی تێدایە قەپ بە دەستیدا دەکات.
ئاماژەش بەوەکرا،" ئەو کەسەی شێرەکە قەپی بە دەستیدا کردووە کارمەندی باخچەی ئاژەڵانی "پارک هان" لە داکار، ئەو کارمەندە بە مەبەستی گاڵتەکردن لەگەڵ شێرەکەدا دەستی دەباتە ناو ئەو قەفەسەی شێرەکەی تێدا بووە، لە کۆتاییدا شێرەکە قەپ بەدەستیدا دەکات."
هاوار و هەوڵی ئەو کەسانەی لە شوێنەکە بوون نەیتوانیوە شێرەکە دوربخەنەوە لە کارمەندەکە، چەند جارێک کارمەندەکە هەوڵیداوە دەستی لە دەمی شێرەکە دەربهێنێت بەڵام بێ سوود بووە.
لە کۆتاییدا پیاوەکە بە دەستی راستی بۆکسێکی بەهێزی کێشاوە بە سەری شێرەکەدا بەو جۆرە دەستی چەپی لە دەمی شێرەکە دەرهێناوە، ئەگەرچی پیاوەکە سەلامەت بووە بەڵام دەستی بریندار بووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق