سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین
هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە بازگەی دەرەشیشی هەڵەبجە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسی دیکەش برینداربوون.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەڵەبجە ڕایگەیاند،" لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لە جۆری پێکدادان لە نێوان دوو ئۆتۆمبێلی نیسان و ئۆپڵدا، لە بازگەی دەرەشیشی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە، کەسێک گیانی لەدەستدا و دوو کەسیش بریندار بوون".
ئەمە لە کاتێکدا،لە ماوەی ڕابردوودا وته‌بێژی هاتووچۆی هه‌رێم ڕایگەیاند، له ساڵی ٢٠١٩دا زیاتر له چوار هه‌زار و ٤٠٠ ڕووداوی هاتووچۆ له هه‌رێمی كوردستاندا ڕوویانداوە و به‌هۆیانه‌وه ٥٧٥ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و زیاتر له شه‌ش هه‌زار و ٨٠٠ كه‌سیش بریندار بوون.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق