کۆڵبەرێکی کورد کوژرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

السبت، 3 أكتوبر 2020

demo-image

کۆڵبەرێکی کورد کوژرا

74AC8C59-F991-4DA5-93EE-D21A09605732

 سۆزیارکەریم_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین

رێكخراوی هەنگاو بۆ مافەكانی مرۆڤ رایگەیاند، بەهۆی تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە سنووری بانە کۆڵبەرێک کوژرا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند: "هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنوری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە، ئەو كۆڵبەرە ناوی "مێهدی زارعی"ـیە و خەڵكی سەردەشتە".

ئاماژە بەوەشکراوە: "لە مانگی رابردودا ٢٦ كۆڵبەر لە سنورەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کوژراون و بریندارکراون کە ٨١٪ـی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە ئەمنیەكانی ئێران و تورکیا بووە".

نموذج الاتصال

الاسم

بريد إلكتروني *

رسالة *