چاوان حەمەلاو_ ناوەندی ھەواڵ _نوێ ژین
بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار-گردە گۆزینە، ئۆتۆمبێلێک هاوڵاتییەک دەشێلێت و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانلەدەستدەدات.
عەلی جەمال قدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی کەلار - گردە گۆزینە ئۆتۆمبیلێک لە جۆری "جێب واز" هاوڵاتییەک لە رەگەزی نێر دەشێلێت، دوای گەیاندنی بەبەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەھۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
وتیشی،لەبەر ئەوەی هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە، تائێستا کەسوکاری نادیارە و تەرمەکەی لە پزیشکی دادوەری قەزای کەلارە.
ئاماژەی بەوەشکرد،شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بە بڕیاری دادوەر وبەپێی مادەی ٢٤ی هاتوچۆ بەندکراوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق