سەیران عزیز _ناوەندی ھەواڵ _ نوێ ژین
زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، جیاواز لە ساڵانی ڕابردوو هەر یەک بە جیا ڕۆژێک دیاری دەکات، بۆ دەستپێکردنی ساڵی خوێندنی ۲۰۲۱-۲۰۲۲.
بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی باڵای زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان، ھەریەک لە زانکۆی سلێمانی و ھەڵەبجە ڕۆژی ١٩ـی ئەیلوول، زانکۆی گەرمیان ١٢ـی ئەیلوول، زانکۆی سۆران ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢١، وەک یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێی خوێندن دیارییان کردووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی ۲ ساڵە، بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، پرۆسەی خوێندن لە ناوەندەکانی خوێندن تاڕادەیەک پەکی کەوتووە، پەنا براوەتە بەر خوێندنی ئۆنلاین بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق