کاتی کۆتایھاتنی پشووی سەری ساڵ ئاشکرادەکرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

کاتی کۆتایھاتنی پشووی سەری ساڵ ئاشکرادەکرێت



ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


ئەمیندارێتی گشتی ئەنجوم وەزیرانی عێراق رایگەیاند، لە رۆژی دووشەممەی داهاتوودا  کۆتایی بە پشووی سەری ساڵ دێت، و دەوامی فەرمانگەکانی حکومەت دەستپێدەکاتەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە،٣١ کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە، بە بۆنەی یادی لەدایكبوونی پێغەمبەر مەسیح و جەژنی سەری ساڵی زایینی، پیرۆزبایی لە مەسیحییەکانی وڵاتەکە دەکات.


ئاماژە بەوەشدراوە، هیواخوازن ئارامی و ئاسایشی زیاتر بۆ وڵات بگەڕێتەوە و هەموو ساڵێک لە خۆشیدا بن.


ئەوەشخراوەتەڕوو، رۆژی ٤ی ١ی ٢٠٢١ پشووی سەری ساڵ کۆتاییدێت، و دەوامی فەرمی لە سەرجەم فەرمانگەکانی عێراقدا دەستپێدەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق