سلێمانی.. بڕیار لەبارەی داخستنی شەقامەکان دەدرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

سلێمانی.. بڕیار لەبارەی داخستنی شەقامەکان دەدرێت



سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ناو شاری سلێمانی، ڕایدەگەیەنێت بۆ ئەمڕۆ هیچ شەقامێکی شاری سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا داناخرێت.


ئەمڕۆ پێنج شەممە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، سەعدوڵڵا عەزیز بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی، ڕایگەیاند، "لە کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی شاری سلێمانی بڕیاردراوە بۆ ئەمڕۆ هیچ شەقامێکی شاری سلێمانی بەڕووی هاتووچۆی ئۆتۆمبێلدا دانەخرێت، ئەوەش بەهۆی بڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ کە بڕیاری قەدەغەکردنی ئاهەنگەکانی داوە وەک ڕێوشوێنی خۆپارێزی".


ئاماژەی بەوەش کرد، "ئەگەر بزانریت لە دەرەنگانی شەو قەرەباڵغی دروست دەبێت و گرفت بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل دروست دەبیت ڕەنگە یەک دوو کۆڵان کە دەچێتەوە سەر شەقامی سالم دابخرێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق