هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
سەرۆکی حکومەتی هەڕێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دۆخێکی سەخت لەسەر هاونیشتیمانیان دروست بووە لەو پێناوەشدا قەوارەی کوردستان بەرهەمی سەدان هەزار شەهیدەو پێویستە داکۆکی لێبکه ین.
مەسروور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند: "بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی زایینی۲۰۲۱" گەرمترین پیرۆزبایی لە هاونیشتمانیانی کوردستان بەگشتی پێشمەرگە قارەمانەکان و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان بە تایبەتی دەکەم هیوادارم ساڵێکی پڕ لە کامەرانیی و ئاشتی و ئارامیی و کۆتایی هاتنی نەهامەتی و قەیرانەکان بێت لە کوردستان و عێراق و جیهاندا".
وتیشی، "لەکاتێکدا پێ دەنێینە ساڵی نوێوه، هەرێمی کوردستان و جیهان بهگشتی، ساڵێكی زۆر سهختی بهڕێكرد، ئەویش بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتە ئابوورییە سەختەکانی و نەناردنی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە لایەن کاربەدەستانی حکومەتی فیدراڵی لە بەغدا ، کە لە ئەنجامدا قەیران ودۆخێکی دارایی سەخت و بارگرانییەکی زۆر لە سەر هاونیشتمانیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان دروستبوو ".
ئاماژە بەوەش کرا:" کە لهسهر بودجهی ۲۰۲۱" لهگهڵ حكومهتی عێراق گهیشتووینهته رێککەوتن هیوادارم ڕێککەوتنەکە وەکو خۆی جێبەجێ بکرێت و لایەنە سیاسییەکانی عێراق، چیتر ڕێگە نەدەن ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، بکرێتە کارتێکی فشاری سیاسی لە دژی خەڵکی مافخوراوی کوردستان ".
دووپاتیشی کردەوە:" کە ئێمە هەرگیز دەستبەرداری مافە دەستوورییەکانمان نابین گەلی کوردستان خاوەن پرسێکی نەتەوەیی و نیشتمانییە و قوربانییەکی زۆری لەم پێناوە داوە و قەوارەی هەرێمی کوردستان، بەرهەمی خەبات و تێکۆشانی سەدان هەزار شەهیدە و پێویستە بە هەموومان داکۆکی لێ بکەین و بیپارێزین ".
جەختیشکرایەوە:" کەرامەت و سەربەرزی خەڵکی کوردستان، بەندە بە هەبوون و بەهێزبوونی ناسنامەی نیشتمانیی و نەتەوەییمان و ڕێزگرتن،لەمافەدەستوورییەکانمان داوا لە هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکان و خەڵکی خۆڕاگری کوردستان دەکەم، هەموو جیاوازیی و ناکۆکییەک بەلاوەبنێن و بەرگری لە خاک و قەوارەی فيدراڵی هەرێمی کوردستان و دەسکەوتەکان بکەن".
لە کۆتاییدا وتی:" داکۆکی لە م دڵنیام بە یەکڕیزی و یەکگرتوویی، دەتوانین هەموو قەیران و ئاستەنگەکان تێپەڕینین لێرەدا جەخت لە هەوڵە بەردەوامەکانمان بۆ درێژەدان بە چاکسازی و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و سەروەری یاسا و دادپەروەریی و سەقامگیرکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی دەکەینەوە".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق