ئەنگێلا مێرکڵ: جارێکی تر خۆم بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا کاندید ناکەمەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

ئەنگێلا مێرکڵ: جارێکی تر خۆم بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا کاندید ناکەمەوە



بەهادین حسن ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین


ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا کۆتا وتاری خۆی لە ساڵی ۲۰۲۰ پێشکەش کرد و رایگەیاند ئامادەییە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت و دەشڵێت جارێکی تر خۆم بۆ پۆستی راوێژکاری ئەڵمانیا کاندید ناکەمەوە  .


ئەمڕۆ پێنجشەممە، کۆتا رۆژی ساڵی ٢٠٢٠، ئەنگێلا مێرکڵ راوێژکاری ئەڵمانیا لە وتاری ماڵئاوایی لە ساڵی ٢٠٢٠ رایگەیاند، دەستپێکردنی هەڵمەتی کوتان دژ بە  ڤایرۆسی کۆرۆنا وەک نیشای هیوایە بۆ ساڵی نوێ ئامادەیە ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرێت ئەو کاتەی کە بەشێوەیەکی بەرفراوان لە وڵاتدا بەردەست بوو، کارەکانی ئەو رێکخراوانەش ئیدانە دەکات کە دژی رێوشوێنەکانی حکومەتن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا. 


لە هەڵبژاردنی نوێی ساڵی داهاتوودا کە بڕیارە لە ٢٦ـی ئەیلولی ٢٠٢١دا بەڕێوەبچێت، جارێکی دیکە خۆی کاندیدناکاتەوە و ئەمە کۆتا وتاری ماڵئاوایی ساڵە کە لەلایەن ئەوەوە پێشەکەش دەکرێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق