هاوژین محمد -ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
وەزیری پێشمەرگە بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێوە رایدەگەیەنێت، ساڵی رابردوو بۆ کوردستان ساڵێکی پر لە نیگەرانی و ناخۆشی بوو ، پەتای کۆرۆنا و قەیرانی دارایی هێندەی تر پەرێشانی کردین بەڵام ڕوحی پێشمەرگە پێمان دەڵێت کورد قەیرانی لەوە گەورەتری تێپەراندووە ئەو قۆناغەش تێدەپەرێت.
شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: "هاتنی ساڵى نوێ له هه‌موو كوردستانييان پيرۆز بێت، هيواى ساڵێكى دوور لەگرفت و کێشە، پڕ له كامه‌رانى و سه‌ركه‌وتن بۆ هه‌مووان، پيرۆزباييه‌كى تايبه‌ت له خانه‌واده و كه‌سوكارى سه‌ربه‌رزى شه‌هيدان و کەمئەندامبووانی سەنگەر، پێشمه‌رگه گیان لەسەردەستەکان ده‌كه‌م".
جەختیشیکردەوە:"عێراق و ناوچه‌كه به دۆخێكى دژوار‌دا تێده‌په‌ڕن، رووداو و پێشهاته‌كان كاريگه‌رييان له‌سه‌ر هه‌رێمى كوردستانيش هه‌يه، تاکە رێگەی گەیشتن بەکەناری ئارامی، يه‌كڕيزى و ته‌بايى و يه‌كهه‌ڵوێستیە، بۆیە با ساڵی نوێ بکەینە سەرمەشقی ئەو پێکەوەبوونەو بە ئومێدەوە له ئاینده‌یه‌کی گه‌شتتر بڕوانین".
راشیگەیاند:"خوازیارین، ساڵی نوێ، ساڵی چارەکردنی کێشەکانمان بێت لەگەڵ بەغدا، تا لەو رێگەیەوە بار‌و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان باشتر‌و چاکتر بکەین".
ئاماژەێ بەوەش کرد:"مەترسیەکانی تیرۆر، جموجۆڵەکانی تیرۆریستان بەردەوامە، لەساڵی تازەشدا بەسازو ئامادەیی هێزەکانمان لەگەڵ دۆستەکانمان لەهاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بەداعش بە هەمەئاهەنگی لەگەڵ سوپای عیراقی، رووبەڕوی تیرۆریستان دەبینەوە،سەرباری چالاکی ترسنۆکانەی تیرۆریستان، هەندێ گروپ و تاقمی جیاجیا، کەوتونەتە تەعریبی ئەو ناوچانە و خەڵکەکەی ناچار بە تەهجیر دەکەن. بۆیە بەتوندی دژی ئەو کار‌و رەفتارانە دەوەستینەوە".
هەروەها باسی لەوەش کرد، "لەمڕۆشەوە با ساڵی نوێ، بکەینە ترۆپکی گەیشتن بەبنەمای سازان و پێکەوەبوون، کە ئەویش رێگای دیالۆگ و گفتوگۆیە، دواجار هەر بەم پێوەرە زامنی ئاسایش و ئارامی، سەقامگیری عێراق و هەرێم دەکرێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق