سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زیاتر لە"٢٠٠" کۆڵبەر و کاسبکار لە ڕۆژهەڵاتى کوردستان بونەتە قوربانى، زۆرینەى قوربانیەکانیش بە تەقەى هێزەکانى ئێران و تورکیا کوژراون.
رێکخراوى مافى مرۆڤى هەنگاو، ڕایگەیاند: "لەساڵى ٢٠٢٠دا "٥٩" کۆڵبەر و کاسبکارى کورد کوژراون و "١٧٩" دیکەش برینداربوون".
ئاماژە بەوەش کراوە، "زۆربەى قوربانیەکان بە تەقەى راستەوخۆى هێزەکانى ئێران و تورکیا و بەشێکیشیان بەهۆى تەقینەوەى مین و ڕووداوى سروشتى بونەتە قوربانی".
هەروەها باس لەوەش کراوە، "زۆرینەى ئەو کۆڵبەر و کاسبکارانە لە سنورى پارێزگاى ئورمیە بونەتە قوربانى".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق