شەڕی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

شەڕی ئەمریکا و ئێران دەستپێدەکات




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ -نوێ ژین


 محمد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند" ئەمریکا لەم پلانگێڕیانەی ئاگاداردەکاتەوە دەیەوێت بەرامبەر ئێران ئەنجامی بدات". 


ئەمڕۆ ۳۱ـی کانوونی یەکەمی ۲۰۲۰،  "محمد جەواد زەریف" وەزیری دەرەوەی ئێران لە تویتێکدا گوتی: "لەجیاتی شەڕی کۆڤید لە ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ و هاوپۆلەکانی ملیاران دۆلار بەفیڕۆدەدەن، بۆ فڕاندنی" بی٥۲"کان و هێزی چەکدار دەنێرێتە هەرێمەکەمان". 


باسی لەوەشکرد :"  بەپێی زانیارییە هەواڵگرییەکانمان لە عێراقەوە، پیلانێک لەئارادایە و ئەمریکا دەیەوێت، دۆخێکی ساختە دروستبکات بەمەبەستی هەڵگیرساندنی جەنگ، بەڵام بەشێوەیەکی ئاشکرا و راستەوخۆ بەرگری لە گەلەکەی و ئەمنییەت و بەرژەوەندییە گرنگەکانی دەکات".


جەتیشی کردەوە:" ئەمریکا هەرچەندە هەوڵ بدات باجی توند بەسەر ئێران بسەپێنێ، یاخود هەر شتێک وابکات خەڵکی ئێران بخاتە مەترسیەوە، ئێران هەڵوێستی توندی بەرامبەر ئەمریکا دەبێت، "وتیشی ئێران باجی ئەو کارە دەداتەوە، کەبەرامبەر قاسم سولەیمانی، و ئەبو مهدی مهندیسیان کرد".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق