بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی چەند فەرمانگەیەکی حکومی ڕادەگیرێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 4 يوليو 2021

بەهۆی خۆپیشاندانەوە دەوامی چەند فەرمانگەیەکی حکومی ڕادەگیرێت


 

هەڤاڵ فازل_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


بەشێک لە هاوڵاتیان و جوتیارانی قەزای ڕاپەڕین گردبوونەوە، بەوهۆیەشەوە دەوامی چەند فەرمانگەیەکی حکومی ڕاگیرا.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٤ـی تەمموزی ۲۰۲۱، لە قەزای ڕانیە چینێک لە هاوڵاتی و جوتیاران ڕایانگەیاند، خۆپیشاندان ئەنجام دەدەن و داوای قەرەبووی زەویە کشتوکاڵیەکانیان دەکەن.


خۆپیشاندەران، ئیدارەی ڕاپەرین و شارەوانی ڕانیە و قائیمقامیتی رانیە و سەرۆکایەتی شارەوانیەکانی رانیه‌یان داخست، هەروەها داوای قەرەبو زەویەکانیان دەکەن و دەڵێن:" زەویەکانمان کشتوکاڵی بووە و دواتر حکومەت ئیفلاسی کردووە ئێستاش قەرەبووکردنەوەمان پێنادات".


هاوکات وتیشیان: تا کێشەکەیان بۆچارەسەر دەکرێت و وەڵامی داواکاریەکانیان دەدرێتەوە بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان.






ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق