تەندروستی چەمچەماڵ ئاماری لەدایکبوونی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

تەندروستی چەمچەماڵ ئاماری لەدایکبوونی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات



سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


بە پێی ئامارێکی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لە ساڵی ٢٠٢٠دا "٣٧٥٩" هەزار منداڵ لەدایکبوون، کە "١٨٨١" هەزار کوڕ و "١٨٧٨" هەزار کچ بوون.


بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى چەمچەماڵ له‌ ئامارێكدا ڕایگه‌یاند: "لە ٢٠١٩دا "٤١٨١" منداڵ لەدایکبوون لە ٢٠٢٠دا "٣٧٥٩" منداڵ لەدایکبوون بەراورد بەساڵی پار لەدایکبوون کەمی کردوە".


باس لەوەش کراوە، "لە نەخۆشخانەى گشتى "شەهید هۆشەنگ ئازاد" بۆ ژنان ومناڵبوونی سەربە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، لەماوەى یەک ساڵى رابردووى ٢٠٢٠دا، "٣٧٥٩" هەزار منداڵ لەسنورى قەزایی چەمچەماڵ و ناحییە و گوندەکانى دەوروبەرى لەدایکبوون لەو رێژەیەش "١٨٨١" هەزار کوڕ و "١٨٧٨" هەزار کچ بوون ،کە "٢٦٦١" هەزار منداڵیان بەشێوەى سروشتى و "١٠٩٨" هەزار منداڵى تریان بە نەشتەرگەرى لەدایکبوون".


ئاماژە بەوەش دراوە، "لەمساڵدا "٣٢١٢" هەزار سۆنار و "٢٣٥٠٨" هەزار شیکارى و "١٥٠" نەشتەرگەرى تر لەو نەخۆشخانەیە ئەنجامدراوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق