هاوژین محمد -تەندروستی -نوێ ژین
بەهۆی وەرزی زستانەوە یەکێک لە دیارترین ئەو کێشانەی روبەڕوی خەڵک دەبێتەوە هەوکردنی قورگ و کۆکەیە کە فشارێکی زۆر دەخاتە سەر نەخۆشەکە، رێگری دەکات لەوەی پشو وەربگرێت و بخەوێت، چەند چارەسەرێکی سروشتی هەیە کە دەتوانیت بەکاریبهێنیت بۆ چارەسەری کۆکە.
چارەسەریەکانی ئەمانەن:
۱-لیمۆ و هەنگوین:
کاریگەرییەکی زۆرباشی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی ئازاری قورگ، بەتایبەتی ئەگەر پێش نوستن بخورێت، سەرچاوەیەکی باشی دژەئۆکسانە و سیستمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات، یەک کەوچک هەنگوین، لەگەڵ یەک کەوچک لیمۆ تێکەڵی کوپێک ئاوی گەرم بکە و بیخۆرەوە.
۲- زەنجەفیل:
یارمەتی چارەسەری هەوکردنی قورگ دەکات، دژە ئۆکسانە و لە سەرمابون دەتپارێزێت، دەتوانیت بە چەندین رێگە ئامادەی بکەین، زەنجەفیلێک بە فرێشی بکەرە ئاوی گەرمەوە، یان کەمێک پاودەری زەنجەفیل لەگەڵ لیمۆ و ئاو تێکەڵ بکە.
۳-چای سەوز:
جگە لەوەی هەوکردن کەمدەکاتەوە، رێگری دەکات لە گەشەی بەکتریا و ڤایرۆسەکان، پێش نوستن بیخۆرەوە، ئارامی بە جەستە دەدات.
٤- چای نەعنا:
جگە لە چارەسەری قورگ و کۆکە، یارمەتی کرداری هەرس دەدات، کرداری هەناسەدانیش ئاسان دەکات بۆ ئەو کەسانەی هەڵامەتیانە.
کۆکە و هەوکردنی قورگ لەو نەخۆشیانەیە دەبێت بەخێرایی چارەسەر بکرێت ئەگەر نا زیانمان پێدەگەیەنێت و کاریگەری دورودرێژی دەبێت بەتایبەتی لە منداڵەکاندا مەترسی زۆریان بۆ دروست دەکات.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق