هاوژین محمد-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین
وەزیری ناوخۆی فەرەنسا ڕایدەگەیەنێت:"رێکاری توند بەرامبەر بڵاوبونەوەی زیاتری ڤایرۆسی کۆرۆنا لەوڵات راگەیاندووەلە کاتژمێر ۹ ئەمشەو تاوەکوو کاتژمێر ٦ بەیانی بەردەوام ئەبێت.
جیراڵد دارمانین، وەزیری ناوخۆی فەرەنسا رایگەیاند:" حکومەت رێکاری تووندی بە مەبەستی رێگەگرتن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە وڵات راگەیاندووە و بڵاوەپێکردنی دەیان هەزار کەسیش لە ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان بۆ سەپاندنی ئەو رێکارانە پێویستەبڕیارەکەی حکومەتی فەرەنسا بۆ سەپاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لەکاتێکدایە، رۆژی چوارشەممە نزیکەی ۲٦ هەزار تووشبووی کۆرۆنا لەو وڵاتە تۆمارکران و نزیکەی ۳۰۰ کەسیش گیانیان لەدەستدا ".
ناوبڕاو وتیشی :" ڕووی زۆریی ژمارەی تووشبووانی دەستنیشانکراوی کۆرۆنا، فەرەنسا لەسەر ئاستی جیهان لە پلەی پێنجەم دایە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە دوو ملیۆن و ٦۲۰هەزار تووشبووی تێدا تۆمارکراوە، زیاتر لە ٦٤ هەزار تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق