کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ:عێراق ساڵێکی پڕ کارەسات و توندوتیژیی بەڕێکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الخميس، 31 ديسمبر 2020

کۆمیسیۆنی مافەکانی مرۆڤ:عێراق ساڵێکی پڕ کارەسات و توندوتیژیی بەڕێکرد




ھۆزان احمد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایدەگەیەنێت، ساڵی ٢٠٢٠ بۆ عێراق  ساڵێکی پڕ توندوتیژی و کارەسات بووە، و ژمارەی مەترسیداری تۆمارکردوە.


فازڵ غەراوی، ئەندامی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند:" لە ساڵی ٢٠٢٠دا ٣٣٣ حاڵەت و هەوڵی خۆکوشتن هەبوە کە بەغدا زۆرترین  رێژەی تێدابوە بە ٧٧ حاڵەت و لەدوای ئەوێش بەسڕە دێت بە ٤٩ حاڵەت.


ئاماژەی بەوەشداوە،لە دۆسییەی مادە هۆشبەرەکان، ژمارەی دەستگیرکراوان و ئەوانەی حوکمدراون، گەیشتوەتە ٨٧٧٧و جگە لەوەش ژمارەی راگیراوان و سزادراوان لە زیندانەکانی عێراق گەیشتۆتە٦٤٣٠٢ کەس.


ئەوەشی خستۆتەڕوو، لە خۆپیشاندانەکانی عێراق ٥٨١کەس لە هاوڵاتی مەدەنی و سەربازیی شەهید بون و ٧٨ چالاکوان و رەخنەگریش تیرۆرکراون، جگە لەوەش پێشێلکاری بەرامبەر ٣٠٠ رۆژنامەنوس کراوە، کە لەنێویاندا ژمارەیەکیان شەهیدکراون.


بەوتەی ئەو ئەندامەی کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤ، ٤٩٠٠ حاڵەتی تاوانکاری تۆمارکراوە و هەروەها ٨٧٨٧١ حاڵەتی جیابونەوەش لە نێوان ساڵانی ٢٠١٩و٢٠٢٠ لە تەواوی پارێزگاکانی عێراق تۆمارکراوە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق