ھۆزان احمد_کەش و ھەوا_نوێ ژین
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان،پێشبینەکانی کەش و ھەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند،ئاسمانی زۆربەی ناوچەکان ساماڵ دەبێت و سبەی دەگۆڕێت بۆ ھەور،پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
بەپێی پێشبینەکانی کەشناسی ئەمڕۆ لە ھەولێر بەرزترین پلەی گەرما ٢٢پلە دەبێت،لە سلێمانی ٢٢ پلە دەبێت و لە دھۆک ١٩ پلە دەبێت،لە کەرکوکیش ٢٣ پلە دەبێت.
سبەی،بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر ٢١ پلە دەبێت،لەسلێمانی ٢١ پلە دەبێت،لە دھۆک ١٧ پلە دەبێت و لە کەرکوکیش ٢١ پلە دەبێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق