بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند، دوێنێ شەو لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک دەکرێت و دەکوژرێت.
عەمید محەممەد عەبدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ راگەیاند: "نزیک کاتژمێر ١٠:٠٠ دوێنێ شەو بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لەنێو بازاڕی چەمچەماڵ دەستڕێژی گولـلە لە گەنجێک دەکرێت دەکوژرێت، تاوەکو ئێستا ھیج کەسێک لەسەر ئەو رووداوە دەستگیر نەکراوە".
ناوبراو وتیشی: "گەنجەکە ناوی دابان عادیل حەسەن حەمەخانە تەمەنی ٢٥ ساڵان بووە، خەڵکی گوندی قوولەیە و دانیشتووی گەڕەکی راپەڕین بووە لە قەزای چەمچەماڵ، پۆلیسی چەمچەماڵ پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رووداوەکە کردووەتەوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق