ئایا دەمامك ئاستی ئۆكسجین لەجەستەدا كەمدەكاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الجمعة، 24 يوليو 2020

ئایا دەمامك ئاستی ئۆكسجین لەجەستەدا كەمدەكاتەوە


تەندروستی_نوێ ژین

خانمە پزیشكێكی ئەمەریكی تاقیكردنەوەیەكی كردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت، كە دەمامك كردن هیچ كاریگەری نابێت لەسەر ئاستی ئۆكسجین لە جەستەدا.

لەو بارەیەوە دكتۆر مێگان هۆڵ، كە پزیشكێكی منداڵانە لە ئەمەریكا، بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، دەمامككردن مەترسیدارە و دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لەجەستەدا ئەو تاقیكردنەوەیەی كردووە.

بۆ سەلماندنی ناراستی ئەو دەنگۆیانە میگان پێش دەمامككردنی ئاستی ئۆكسجین و تێكرای لێدانی دڵی پێوا و دوای بەستنی دەمامكی N٩٥ تێبینی كرد هیچ گۆڕبانكارییەكەی ئەوتۆ لە ڕێژەی ئۆكسجین و تێكڕای لێدانی دڵیدا دروست نەبووە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکردووە: "ئەو كەسانەی برەو بەو جۆرە قسانە دەدەن باس لەوە دەكەن، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت بەناو دەمامكدا دزە بكاتە ناوەوە، بۆیە هیچ سوودێكی نییە، هەروەك بڕواشیان وایە ئەو دوان ئۆكسیدەی لەگەڵ هەناسەدانەوە دێتەدەرەوە لەناو دەمامكەكەدا قەتیس دەبێت".

ناوبراو وتیشی: "ڤایرۆسەكان پێویستیان بە گوێزەرەوەیە تا بڵاوببنەوە، گوێزەرەوەی كۆرۆنای نوێش ئەو پریشەكانەیە، كە لەكاتی پژمە یان كۆكە دێنە دەرەوە، كە بەئاسانی بەناو دەمامكدا دەزە ناكەن ئەگەر بێت و بەشێوەیەكی دروست ببەسترێت".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق