هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەڕێگای وارماوا - عەربەت، ژنێک بڕە پارەیەکی زۆری لە شۆفێران دزیوە ئێستا لەلایەن پۆلیسی سلێمانی دەستبەسەر کراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ۱ـی ئاداری ۲۰۲۱، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند: "تۆمه‌تیارێكیان ده‌ستگیر كردووه كه دزی له شۆفێرانی رێگای وارماوا - عه‌ربه‌ت كردووه، له‌كاتی ده‌ستگیر كردنه‌كه‌شیدا بڕی ٨ هه‌زار و ۷۰۰ دۆلاری پێبووه".
هەروەها پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: "پاش تۆماركردنی چه‌ند حاڵه‌تێكی دزیكردن له‌چه‌ند شۆفێرێك له‌سه‌ر ڕێگای وارماوا - عه‌ربه‌ت، هێزه‌كانی پۆلیسی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان ده‌ستپێكرد، پاش وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، توانرا تۆمه‌تبار بدۆزرێته‌وه‌و له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی وارماواوه له‌ناو قه‌زای سه‌یدسادق ده‌ستگیربكرێت".
لەبارەی سزادانی تۆمەتبارەکەوە ئەوەشخراوەتەڕوو: "له‌ئێستادا تۆمه‌تبار "خ،ح،ع" به‌بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌و به‌پێی مادده‌ی ٤٤٦ له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوه".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق