ھێرش دەکرێتە سەر ئێران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 1 مارس 2021

ھێرش دەکرێتە سەر ئێران


بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


سەرۆک وەزيرانی ئيسرائيل رادەگەیەنێت، ئێران لە پشت هێرشەکانی کەنداوی عومانەوە بووە، هۆشداریشیدا کە لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەن.


بنيامين نەتەنياهو، سەرۆکوەزيرانی ئيسرائيل رايگەياند: "ئێران بە گەورەترین سەرچاوەی هەڕەشە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناودەبرێت، ئێران نەک تەنیا هەڕەشەیەکی ئەتۆمییە بەڵکو هاوکات تیرۆر بە ناوچەکەدا بڵاودەکاتەوە".


نەتەنياهو، جەختیکردەوە لەوەی کە ئیسرائیل هەرگیز رێگە نادات ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی بگات، هۆشداریشیدا کە لە هەموو بەرەکانەوە لە ئێران دەدەن.


پێشتر، لە کەنداوەکانی عومان ھێرشکرایە سەر کەشتییەکی ئیسرائیلی، بەرپرسانی ئەو وڵاتەش کۆماری ئیسلامی ئێرانی لەم ھێرشە تۆمەتبار کرد و ھەڕەشەی تۆڵە سەندنەوە لە بەرپرسانی ئێرانی دەکرد.


لەبارەی ئەم ھەڕەشانەی ئیسرائیلەوە بۆ سەر ئێران لەمبارەیەوە میدیا ئێرانییەکان بڵاویكرده‌وه‌ و ڕایانگەیاند: "هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌شتییه‌ ئیسرائیلییه‌كه‌ له‌ كه‌نداوی عومان، له‌ تۆڵه‌ی ئه‌و هێرش و تاوانانه‌یه،‌ كه‌ ئێسرائیل له‌ ناوچه‌كه‌ ئه‌نجامی ده‌دات".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق