سوودەکانی میوەی کاکی بۆ تەندرووستی چین؟ - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 1 مارس 2021

سوودەکانی میوەی کاکی بۆ تەندرووستی چین؟




هاوژین محمد-تەندروستی -نوێ ژین


میوەی کاکی لە بنەڕەتدا چینیە و لەوێوە ھاتووە و ھەزارەھا ساڵە درەختەکەی دەڕوێت و تامێکی خۆشی ھەیە.



سوودەکانی میوەی کاکی بۆ تەندرووستی ئەمانەن:


١- دەوڵەمەندە بە ماددە خۆراکیەکان: ڕیشاڵ، کاربۆھیدرات، پرۆتین، چەوریەکی کەم، ڕیشاڵ، پۆتاسیۆم، مس، مەنگەنیز، فۆسفۆر، فۆلەیت .


٢-سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندی دژەئۆکسانە بەھێزەکانە: لە پێکھاتەی کاکیدا دژەئۆکسانی تێدایە کە پارێزگاری لە خانەکان دەکات دژی تێکچوونێتی و دڵەراوکێ کەم دەکاتەوە، ھەروەھا ڕێگری لە ھەندێک نەخۆشی وەک نەخۆشیەکانی دڵ، شەکرە، مێشک و دەمار وەک زەھایمەر دەگرێت.


٣- بۆ تەندروستی دڵ بەسوودە: پێکھاتە بەھێزەکەی کاکی پارێزگاری لە دڵ دەکات و تەندروستیی دڵ باشتر دەکات.


٤- ھەوکردن کەم دەکاتەوە: حاڵەتەکانی نەخۆشی دڵ، شەکرە، قەڵەوی، ھەوکردنی جومگەکان و شێرپەنجە پەیوەندی بە ھەوکردنی درێژخایەنەوە ھەیە، کاکی یەکێکە لەو خواردنانەی پێکھاتەکەی دژە ھەوکردنە و لە مەترسی ئەو نەخۆشیانە دوورت دەخاتەوە.


٥- دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ: بەھۆی بوونی ڕیشاڵە تواوەکانەوە یارمەتی دابەزاندنی کۆلسترۆڵە خراپەکە دەدات و ناھێڵێت شەکرەی خوێن بەرز بێتەوە.


٦-یارمەتی بینینێکی تەندروست دەدات: بەھۆی بوونی دژەئۆکسانەکان و ڤیتامین ئەی زۆر بەسوودە بۆ تەندروستیی چاو، وەک یارمەتیدەرێک وایە بۆ چینەکانی چاو و بیلبیلەی چاو و توانای بینین. 


٧. بەتامە و ئاسان دەکرێتە ناو خواردنەکانتەوە: دەتوانیت لەگەڵ ژەمە خواردنەکان و شیرینیەکان تێکەڵی بکەیت وە زەڵاتە و کێک و کولیچە و خواردنی ناو فڕن و گۆشت.



کاکی، ڕەنگەکەی پرتەقاڵیە و لە تەماتە دەچێت، وەک میوە بە کاڵی دەخورێت و لە زۆر خواردن و شیرینی دروستکردندا بەکاردێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق