ترەمپ:گەشتەکەم کۆتایی نەھاتووە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الاثنين، 1 مارس 2021

ترەمپ:گەشتەکەم کۆتایی نەھاتووە

 




سروە خۆشناو-ناوەندی هەواڵ-نوێ ژین


لە یەکەم دەرکەوتنیدا لە چوارچێوەی بەشداریکردنی، لە "کۆنگرەی کاری سیاسی پارێزگاری" لە ویلایەتی فلۆریدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا وتارێکی پێشکەشکرد و وتی، گەشتەکەم هێشتا کۆتایی نەهاتووە،بۆجاری سێیەم سەردەکەومەوە.


لە چوارچێوەی وتارەکەیدا ئاشکرایکرد، هەموو ئەو دەنگۆیانەی باس لە دامەزراندنی پارتی سیاسی لەلایەن ئەوەوە کردەوە، رەتکردووە و بە هەڵبەستراو وەسفیکردن، 

ترەمپ راشیگەیاند، داهاتوو بۆ پارتی کۆماری دەبێت، چونکە بەرگری لە بەرژەوەندییەکان و بەها کۆمەڵایەتییەکان و ئابورییەکان و کەلتورییەکانی خێزانی ئەمریکی دەکات، کە لە هەموو نەژاد و رەنگ و بیروباوەڕە جیاوازەکان پێکهاتووە". 


هاوکات، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، بە توندی رەخنەی لە سیاسەت و هەنگاوەکانی جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا گرت، لە بارەی کۆچبەران و داواشی لێکرد دەرگای قوتابخانەکان بکاتەوە". 


ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش سەرنەکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، لە ماوەی سەرۆکایەتییەکەیدا دوو جار هەوڵی لەسەرکار لابردنی درا، پارتەکەشی نەیتوانی لە کۆنگرێس و کۆشکی سپی ببێتەوە بە زۆرینە.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق