ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعش کوژرا - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 27 أكتوبر 2019

ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعش کوژرا


دیار حسێن - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین 

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەمە ۲۷ـی تشرینی یەکەمی ۲۰۱۹ ھەواڵێكی گرنگ رابگەیەنێت و چەند سەرچاوەیەكیش ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن، ھەواڵە گرنگەكەی ترەمپ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی رێكخراوی داعشە.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، ڕایگەیاند "ئێستا شتێکی گەورە روویدا".

هۆگن جیدلی، گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەی بۆ ئەوەکرد "کاتژمێر یەک بە کاتی واشنتن، ترەمپ لێدوانێکی گرنگ دەدات".

بەپێی میدیاکانی ئەمەریكا "پێدەچێت ترەمپ ئەمڕۆ کوژرانی ئەبوبەکر بەغدادی خەلیفەی داعش رابگەیەنێت".

وەك میدیاكان باسیان كردووە "بەغدادی لە ئەنجامی هێرشێکی ئاسمانی هێزەکانی ئەمەریکا، بۆ سەر ناوچەیەکی پارێزگای ئیدلب لە باکووری رۆژئاوای سووریا كوژراوە".

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق