دەریا هەرکی - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
کۆمپانیای بیرەی کۆرۆنا بەهۆی لێکچوونی ناوەکەی لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا تەنیا لە دوو مانگی سەرەتای ٢٠٢٠ـدا ١٧٠ ملیۆن دۆلار داهاتی کەمیکردووە.
بەپێی راپرسییەکی ئاژانسی پەیوەندییە گشتییەکانی 5W کە لەنێوان ٧٣٧ بەکارهێنەری خواردنەوە کحولییەکان کراوە، رێژەی ٣٨٪ خەڵکی ئەمریکا گوتوویانە بەهیچ شێوەیەک بیرەی کۆرۆنا ناخۆینەوە، هەروەها ١٦٪ـیان جیاوازی نێوان ڤایرۆسی کۆرۆنا و بیرەی کۆرۆنا نازانن.
داخستنی شوێنی خواردنەوە و چێشتخانەکان کاریگەرییان لەسەر کۆمپانیاکانی دیکەی خواردنەوە کحولیەکانیی دیکە هەبووە، ئەو کۆمپانیایانە خراپترین ئاستی داهاتییان تۆمارکردووە لە ١٠ ساڵی رابردوودا کە رێژەی دابەزینی داهاتیان نزیکەی ١٠٪ـە بەراورد بە ساڵەکانی دیکە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق