بارزان خالد - ناوەندی ھەواڵ- نوێ ژین
ئێران بێ گوێدانە سزاكانی ئەمەریكا ھەوڵی بە قاچاغبردنی نەوت لە بەندەرەكانی عێراق دەدات.
بەگوێرەی راپۆرتێكی ماڵپەڕی "لویدز لیست ئینتلیگنس" كە تایبەتە بە مامەڵە دەریاییەكان، ئێران ھەموو ھەوڵێكی خۆی داوە بۆ ئەوەی سزاكانی ئەمەریكا بخاتە لاوە و نەوت بە قاچاغ ببات، ئەویش لە رێگەی بەكارھێنانی چەندین رێكاری نایاسایی و بەڵگەی ساختە لە بەندەری خۆر ئەلزوبەیرەوە كە دەكەوێتە پارێزگای بەسرەی عێراق.
لە راپۆڕتەكەدا ھاتووە، ئێران لە سەرەتای ئەمساڵ توانیویەتی٢ ملیۆن و ١٠٠ ھەزار تۆن نەوت لەو ناوچەیە كە نزیكە لەو بەندەرەی كە ناوی لێنراوە ئۆف پۆرت لیمیت، بار بكات، ئەوەش دوو ھێندەی ئەو بڕەیە كە لەھەمان ماوەی ساڵی ٢٠١٩ باریكردووە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق