مەریوان حەکیم -ناوەندی هەواڵ- نوێ ژین
مامۆستا شێرزاد ڕەشید بەڕێوبەری بەشی کوردی لە پەروەردەی کەرکوك ئاگاداریەك ئاراستەی قوتابخانە کوردییەکان دەکات بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا .
دەقی بڵاوکراوەکەی شێرزاد ڕەشید بەڕێوبەری بەشی کوردی لەپەروەردەی کەرکوک.
بەڕێزان کارگێڕی قوتابخانە کوردیەکان ..
مامۆستایان و فەرمانبەرانی بەئەمەک ..
قوتابی و خوێندکارە ئازیزەکانمان ..
پێشەکی داواکارم لەخوای گەورە و بەخشندە کەهەمووتان بپارێزێت لە نەخۆشی کۆرۆنا و باڵی ڕەحمەتی خۆی بکێشێت بەسەر شارە خۆشەویستەکەمان و هەموو هاونیشتمانیانی کەرکوک بپارێزێت لەهەموو نەخۆشیەکی خراپ و ساغ و سەلامت و تەندروستتان بکات ..
پێتان ڕادەگەیەنین کە ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە گشت قوتابخانە و پەیمانگا و باخچەکانی منداڵان ی (حکومی ناحکومی ) سەربە خوێندنی کوردی بەردەوام دەبێت تاوەکو کاتێکی نادیار ، وە ئەم پشووە هەموو مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیانی نێو قوتابخانەکان دەگرێتەوە ..
سەبارەت بە دەوامی ناو دیوانی پەروەردەش پێتان ڕادەگەیەنین کە دەوام ئاسایی دەبێت بەڵام کاتەکەی کەم دەکەینەوە بۆ ( کاتژمێر یەک بەکاتی نیوەڕۆ) ..
هەروەها داوادەکەین لە بەڕێوبەری قوتابخانەکان و مامۆستایانی ئازیز سەردانی کردنی دیوانی پەروەردە کەم بکەنەوە و هەوڵبدەن تەنها بۆ ئیشوکاری زۆر زەروری و پێویست سەردانی دیوان بکەن بۆئەوەی هیچ جۆرە قەرەباڵغیەک دروست نەبێت کە کاریگەری هەبێت لەسەر تەندروستی هەمووان .
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق