ھۆزان احمد ـ ناوەندی ھەواڵ ـ نوێ ژین
ئەمڕۆ سێشەممە رێکخراوی تەندروستیی جیهانیی داوای خۆئامادەکردنی کرد لە وڵاتانی ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام بۆ شەڕێکی دوور و درێژ لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا.
تاکیشی کاسای، بەڕێوەبەری هەرێمی رێکخراوەکە لە ناوچەی رۆژئاوای زەریای ئارام گوتی، "ئەم پەتایە جیهان هاوشێوەی نەبینیوە و، سیستەمەکانی گۆڕی و ژیانی هاووڵاتیانی بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو دووچاری مەترسی کرد".
ئەوەشی زیاد کرد، "با راشکاو بم، پەتاکە دوورە لەکۆتاییهاتنی لە ناوچەی ئاسیا و زەریای ئارام. ئەوەشی خستەڕوو، "ئەم شەڕە دوور و درێژ دەبێت و، ناتوانین چاوپۆشی بکەین لە رێوشوێنە خۆپارێزییەکانمان".
کاسای، روونیشی کردەوە، نزیکەی ٥٠ پێکوتە هەیە تاقیی دەکرێنەوە.
ئەوەشی زیاد کرد، رێکخراوەکە تاقیکردنەوەی مەودای سەلامەتی و کرداری پرۆتۆکۆلە چارەسەرییەکان تاقی دەکاتەوە و، داوای لە وڵاتان کرد بەشداری بکەن لە تۆژینەوەکان کە دەبێتە یارمەتییەک بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک.
کاسای، لە درێژەی قسەکانیدا گوتی، "تا ئێستا نازانین تا کەی شەڕەکە لەدژی ڤایرۆسی کۆڕۆنا بەردەوام دەبێت". هەروەها گوتی، "کەسانێک هەن لەسەرتاسەری جیهان بەدرێژایی ٢٤ کاتژمێر و ٧ رۆژی هەفتە ئەوپەڕی توانای خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا، بەڵام پێشبینی ناکرێت ڤایرۆسەکە لە هەفتەی داهاتوو یان هەتا مانگێکی تر لەناو بچێت".
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق