هـاوڕێ سردار - ناوەندی هەواڵ - نوێ ژین
مایڵز کاگینز، گوتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە "داعش" پێشبینی دەکات دەستپێکردنەوەی ئەرکەکانی مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان دەبێت، ئاماژەشی بە بەردەوامبوونی پاڵپشتیکردنی هێزەکانی عێراق و پێشمەرگە.
هەروەها وتیشی، هاوپەیمانی بە زیاتر لە 4 ملیار دۆلار و سەدان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و بارهەڵگر پاڵپشتی عێراقی کرد، هەروەها یارمەتیدانی هێزی ئاسمانیی عێراق. جەختیشی کردەوە لە پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و پێشمەرگە و هێزەکانی سووریای دیموکرات".
باسی لەوەشکرد، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی "ماوەی چەند مانگێکە پلانی رادەستکردنی بنکەکانی بە هێزە ئەمنییەکانی عێراق داناوە"، ئاماژەشی دا بە "بوونی چەکدارانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە چیای حەمرین، قەرەچووخ، نەینەوا، ئەنبار و باکووری بەغدا و هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ دڵنیابوونە لەوەی داعش جارێکی تر نەتوانێت دەست بەسەر خاکدا بگرێت
جەختیشی کردەوە، هەڵپەساردنی مەشق و راهێنان بە هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە بەشێوەیەکی کاتییە بەهۆی ڤایرۆسی کۆڕۆناوەیە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق