محەمەد کاک أحمد_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
لەداواکاریەکدا وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لەو هاوڵاتیانە دەکات کەلە ٣/١ تا ٣/١٤ لەوڵاتانی ئەوروپا گەراونەتەوە، بۆ بەرژەوەندی خۆتان و خانەوادە و هاوڵاتیانی کوردستان، تکایە بەپەلە پەیوەندی بەژمارە ١٢٢یان سەردانی سەنتەرەکانی کۆڕۆنا لەناو شار و قەزا و ناحیەکان بکەن بۆ پشکنینی تاقیگەیی.
وەزارەتی تەندروستی ڕونیشیکردۆتەوە” ئەنجامدانی ئەم کارە بۆ دڵنیابوونە لە هەبوون و نەبوونی ڤایرۆسی کۆڕۆنا .... دڵنیاتان دەکەینەوە تەنها نمونەی پشکنین وەردەگیرێت بۆ بەرژەوەندی خۆیان و هاوکاریتان خزمەتی مرۆڤایەتی و تەندروستی خۆت و هاوڵاتیانە“.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق