سەرباز احمد ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژین
بینای کۆنسولخانەی ئەمریکا لەهەولێر دروست دەکرێت لەسەر ڕووبەرێکی فرەوان بەگەورەترین کنسولخانە دادەنرێت لەڕووی بیناو فراوانی لە ڕووبەرێکی گەورە، لەرۆژی دروستکردنیەوە بەسەدان کرێکار کاری تێدا دەکەن.
لەبەدواداچونێکی نوێ ژین میدیا لەسەر لابردنی کرێکارە کوردەکان، کە ژمارەیان زیاتر لە ٤٠٠کرێکارە، هەڕەشەیان لێکراوە و هەندێکیان دەرکراون کەکاریان دەکرد وەک کرێکار لەدروست کردنی بینای کونسولخانە نوێیەکەی هەولێر، لەجێگایی ئەوان رێژەییەکی زۆر پاکستانی کارەکان دەکەن.
لەلێدوانێکی یەکێک بەڵێندەرەکان بۆ نوێ ژین، کەنەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت،باسی کارکردن لەو لەو بینایە کرد و وتی: ئێمەی کورد رێژەمان زۆرکەمە لەچاو کرێکارانی پاکستانی کەرێژەیان لەسەرووی ٩٠٠ کەسە لەگەل ئەوەی هەمووکات هەنجەت دەگرن لەکوردەکان بۆ ئەوەی دوریان بخەنەوە و زیاتر لە ٩ کاژمێر بە مووچەکی کەم مانگانە ٥٨٧دۆلارکاریان پێ دەکەن، ئەوەشی باس کرد بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە کوردەکان نێردراوەتنەوە ماڵەوە و پاکستانیەکان کارەکانیان کەم کراوەتەوە و بۆ خوار ٨کاتژمێر کار کردن.
لەدرێژەی قسەکانی بۆ نوێ ژین میدیا ئەوەشی باس کرد ئێمەی کوردەکان کۆمەلی ئیمزامان کۆکردۆتەوە وەک نارەزایەتیەک بۆ سەندیکای کرێکاران و بەلێنی ئەوەیان داوە بێنەسەرخەت بۆمان لەگەڵ سەرپەرشتی پرۆژەکە گفتووگۆ بکەن، بەڵام تائیستا نەهاتوون.
دەربارەی ئەو بابەتە، نوێ ژین میدیا پەیوەندی کرد بە "یوسف کەریم" سەرۆکی لقی سەندیکای کرێکارانی لقی هەولێر؛ وتی :من لەبەرواری ۱۰ـی۳ دەست بەکار بووم، رۆژێک دەوامی ئاسایی خۆم کرد و بەهۆی هاتنی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەوامی تەواوی فەرمانگاکان وەستا و ئێمەش بەدەر نەبووین.
ناوبراو لەدرێژەی قسەکانی باسی لەوەکرد کە بەدوا داچوونی جدی بۆ ئەم بابەتە دەکەین بەتەواوەتی کار لەسەر ئەم پرسە دەکەین هەرچی بەئێمەش بکرێت دەیکەین بۆ گەڕانەوەی مافی کرێکارانی خۆماڵی.
ئەمەش لەکاتێکدایە،بەپێی یاسا دەبێت لە هەر کۆمپانیایەک ٧٠٪ـی کرێکاری خۆماڵی بێت و ۳۰٪ـی کرێکاری بیانی کاری تێدا بکەن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق