بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
لەکاتێکدا ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن، تووشبوون بە کۆرۆنا لە چین بۆ نزمترین ئاست دابەزیوە، قەیرانێکی دیکە خەریکە بەرۆکی وڵاتەکە دەگرێت، ئەویش جیابوونەوەی ژن و مێردەکانە بەهۆی زۆریی مانەوەیان لە ماڵ لەگەڵ یەکتری و زیادبوونی کێشە کۆمەڵاتییەکان.
ئاماری تۆماری ئۆفیسە لۆکاڵییەکان لە چین دەڵێن، هەموویان کۆکن لەسەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە هاوژینەکان خۆیان ئامادەکردووە دەرگای ئۆفیسی دادگاکان بکرێتەوە بۆئەوەی داوای جیابوونەوە دژی یەکدی تۆماربکەن.
زیادبوونی کێشە کۆمەڵاتییەکان دوای دەستپێکردنی خۆکەرەنتینکردن تەنیا لە چین نییە.
لە بەریتانیا ئەو ماڵپەڕانەی ئاماری داوای جیابوونەوە لە رێگەی ئۆنلاینەوە تۆماردەکەن، شۆکهێنەرن.
لە فەرەنساش نەک تەنیا داوای جیابوونەوە لە هەڵکشانە، تووندوتیژیی خێزانی کێشەیەکی دیکەیە کە دەبێت دوای ئاساییبوونەوەی ئەم دۆخە وەزارەتی داد و ئۆفیسەکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوان چارەسەری بۆ بدۆزنەوە.
داوای جیابوونەوە لە وڵاتێکی وەکو بەریتانیا بە رێژەی لە ٪٢٣٠ زیادیکردووە و داوای جیابوونەوە لە نیویۆرک لە ٪٥٠ زیادیکردووە.
میدیاکانی ئەمریکاش باس لەوە دەکەن، لە کۆمەڵگەی ئەمریکیدا ئەو هاوژینانەی سەرەڕای بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا لە کاردان، خۆشبەخترن لەوانەی بە ناچاری لە ماڵ دەمێننەوە.
بەگوێرەی میدیای ئەمریکا، لە ماوەی ئەو دوو هەفتەیەی کەرەنتین لە چەند شارێکی ئەمریکا گیراوەتەبەر، پشکنینی دووگیانی زیاتر تۆماردەکرێن.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق