شانەی قەیرانەکانی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 28 مارس 2020

شانەی قەیرانەکانی کەرکوک چەند بڕیارێکی دەرکرد


موسا کازم_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی ٢٨ـی٣ـی٢٠٢٠ شانەی قەیرانەکانی کەرکوک کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەدا چەند بریارێکی گرنگیان دەرکرد.

گرنگترینیان بریتی بوون لە:-

۱-دیاریکردنی نرخی (۳)هەزار دینار بۆ هەر ئەمپێرێکی کارەبای مۆلیدە، هەروەها هەر خاوەن مۆلیدەیەک پابەند دەبێت بە بەخشینی ۱۰ماڵی کەمدەرامەت لە وەرگرتنی پارەی مۆلیدەدا.

۲-بەکارهێنانی نەخۆشخانەی کەیوەن بۆ چاودێری تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەکاتی پێویستدا.

۳-ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو مامۆستا و فەرمانبەرانەی سەر بە خوێندنی کوردین بەمەبەستی دروستکردنی ڕێگەپێدانی هاتووچۆ لە کاتی چوونیان بۆ (هەولێر و سلێمانی) بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان.

٤-تەرخانکردنی وێستگەی سووتەمەنی شۆریجە ڕۆژانی دووشەممە و چوارشەممە بۆ کارمەندانی تەندروستی و بەرگری شارستانی.

٥-تەرخانکردنی وێستگەیەکی سووتەمەنی بۆ هەر قەزاو ناحییەیەک.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق