هاوڕێ سـردار - ناوەندی هـەواڵ - نوێ ژین
ئەمڕۆ کۆبونەوەی پارێزگارەکان بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ ئەنجامبدرێت و تێیدا بڕیار لە درێژکردنەوەی قەدەغەی هاتوچۆ بدرێت.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆ لەگەڵ هەریەك لە پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك و هەڵبجە و سەرپەرشتیاری هەردوو ئیدارەیی ڕاپەڕین و گەرمیان بەشێوەی ئۆنڵاین کۆببنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان تەوەری کۆبونەوەکە گفتۆگۆکردنە بۆ ئەوەی بڕیار لە درێژکردنەوە یان هەڵگرتنی قەدەغەی هاتووچۆ بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتی ژووری ئۆپەڕاسیۆنەکانی ڕووبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا.
لە ۱٤ ــی ئادارەوە قەدەغەی هاتووچۆ جێبەجێ دەکرێت و تا ئێستا چەند جارێک درێژکراوەتەوە،کۆتا جاریش تا ۱ــی نیسان دێژکرایەوە.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق