هـاوڕێ سـردار - ناوەندی هـەواڵ - نوێ ژین
چین هۆشداری دەدات لە شەپۆلێکی نوێی تەشەنەکردنی ڤایرۆسی کۆڕۆنا
گوتەبێژی لیژنەی تەندروستیی نیشتمانی چین گوتی، زیادبوونی ژمارەی تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە وڵات ئەگەری دووچاری شەپۆلی دووەمی تەشەنەکردنی ورووژاند.
بەگوێرەی ئاژانسی "رۆیتەرز"، می فنگ، گوتی، "چین ٦۹۳ حاڵەتی تووشبوونی دەرەوەی هەیە، ئەمەش واتا ئەگەری روودانی شەپۆلی تەشەنەکردنی نوێ بەڕێژەیەکی زۆر هەیە"
دوێنێ شەممە چین 45 حاڵەتی تووشبوونی نوێی بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا تۆمارکرد، کە هەموویان ئەو کەسانە بوون کە لەدەرەوە دەهاتنەوە جگە لە یەک حاڵەتی نێوخۆیی.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق