سپلیت ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 29 مارس 2020

سپلیت ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە


بارزان خالد_تەندروستی_نوێ ژین

چەند توێژەر و زانایەكی سەنگاپورە پێشبینی دەكەن، سپلیتەكان هۆكارێكبن بۆ خێرا بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا، ئەمەش دوای ئەوەی چەند ڤایرۆسێكیان دۆزیوەتەوە كە لەسەر بەشى سەرەوەى سپلیتی ژوری چەند تووشبوویەكی كۆرۆنا جێگیر بووە.

ئەو توێژەرانە كە لەناوەندی نیشتمانی نەخۆشییە گواستراوەكانی سەنگاپورە كاردەكەن، نمونەی چەند كەلو پەلێكیان وەرگرتووە لە ژووری سێ تووشبووى كۆرۆنا.

هەرچەندە تووشبووەكان نەخۆشییەكەیان زۆر بە سوكی گرتووە، بەڵام ڤایرۆسەكەیان بە هەوادا بڵاوكردۆتەوە و چەند ڤایرۆسێکیش لەسەر بەشى سەرەوەى سپلیتی ژوورەكە جێگیربوون، ئەوەش وای لە زاناكان كردووە بیریان بۆ ئەوە بچێت كە نەخۆشییەكە زۆر لەوە ئاسانتر دەگوازرێتەوە كە پێشتر پێشبینی كراوە.

ئەو سپلیتەی ژووری نەخۆشەكان لەسەر باری ساردی بووە، ئەوەش وایكردووە ڤایرۆسەكە لەناونەچێت، چونكە كۆرۆنا لە پلەی گەرمی بەرزدا ناژى، بەڵام لەچەند پلەی ژێر سفردا دەتوانێت لە ژیان بەردەوام بێت.

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق