دێرین ڕەسوڵ ـ ناوەندی هەواڵ ـ نوێ ژێن
بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانکی فیدڕاڵ دەڵێت:"بەغداد پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی ناردووە، بەڵام بەهۆی کێشە لە سیستەمدا چەند کاتژمێرێک دوادەکەوێت".
"عابد مزوری" بەڕێوەبەری لقی هەولێری بانكی فیدراڵ ڕایگەیاند "بەغدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی خستووەتە سەر هەژماری بانكیی وەزارەتی دارایی، تائێستا سیستەمی گواستنەوەی پارەكە نەكراوەتەوە، ئەویش بەهۆی ئەوەی سەری مانگە، بەڵام دڵنیایی دەدەین كە پارەكە نێردراوە".
مانگانە حكومەتی بەغدا بڕی ٤٥۲ ملیاردینار وەك موچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە دەكات، بەڵام مانگی ڕابردوو لەلایەن بەڕێوەبەرێكی گشتی وەزارەتی دارایی عیراق ئەو پارەیە ڕاگیرا و زیاتر لە ٤۰ڕۆژ ناردنی پارەكە دواخرا.
ئەمەش وایكردووە بەشێكی زۆری وەزارەتەكان و فەرمانبەران مووچەی مانگی ۱۱ـی ساڵی ۲۰۱۹ وەرنەگرن، بەڵام هەر ئەمڕۆ پارەكە خرایە سەر هەژماری بانكی وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان و دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق