کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی کێشەی تێدەکەوێت - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

الأحد، 13 سبتمبر 2020

کارەبای گەڕەکێکی سلێمانی کێشەی تێدەکەوێت

 
سۆزیارکەریم-ناوەندی هه واڵ-نوێ ژین

بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای ماڵان، كە ئێستا پرۆسەكە لە سلێمانی بەردەوامە، سبەینێ كارەبای گەڕەكێكی سلێمانی بۆماوەیەك دەبڕدرێت.

لیژنەی سەرپەرشتیاری پڕۆژەی تۆڕی زیرەكی كارەبا لە سلێمانی، لە ئاگادارییەكدا رایگەیاند، بەهۆی بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا، سبەینێ ١٤-٩-٢٠٢٠، لەكاتكۆی ٧ی بەیانی تاوەكو ١٢ی نیوەڕۆ، كارەبای دانیشتوانی گەڕەكی بەرانان ماڵەكانی پشت مزگەوتی شێخ فەرید و گردی یو ئێن و پشت مزگەوتی حاجی حەسەنی لۆكە، كە دەكەونە سەر فیدەری ١١ دەبڕدرێت.

ئاماژە بەوەشكراوە، بەستنی پێوەرەكە بێ بەرامبەرە و هیچ بڕە پارەیەك لە هاووڵاتی وەرناگیرێت و خەرجییەكەی لەسەر حكومەتی هەرێمە.

لە ئاگادارییەكەدا٫داواش لە هاووڵاتیانی ئەو گەڕەكە كراوە، لە پێناو پاراستنی ئامێرە كارەباییەكان، ئێوارە پێش لێدانەوەی كارەبا بۆ یەكەمجار، هەموو ئامێرە كارەباییەكانیان بكوژێننەوەو دواتر لەدوای یەك هەڵیان بكەنەوە .

ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق