بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، جڤاتی نیشتمانیمان بڕیاری به‌شداریكردن له‌حكومه‌تی داوه، هه‌ركات بڕیارێكی دیكه‌ی ده‌ركرد له‌كابینه‌ی نۆیه‌م ده‌كشێینه‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه،١٣ـی ئازاڕی ٢٠٢١، عومه‌ری سه‌ید عه‌لی، رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌میانی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك هه‌ڵسوڕاوی بزوتنه‌وه‌كه‌ی رایگه‌یاند: "ئاماده‌یم ده‌ربڕیووه بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست له‌پۆستی رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بكێشمه‌وه، ئه‌گه‌ر هه‌ڵسوڕاوه ناڕازیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ كاركردن له‌ناو ریزه‌كانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان، به‌ڵام رازی نه‌بوون".
رێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه: "ئه‌گه‌ر ناڕازیه‌كانی گۆڕان حزب یاخود لیست دروستبكه‌ن یاخود بچنه ناو هه‌ر حزبێكی دیكه‌وه، ئێمه وه‌ك گۆڕان پیرۆزباییان ئاڕاسته ده‌كه‌ین".
سه‌باره‌ت به به‌شداركردنی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و کشانەوەیان لە حکومەوەتەوە، رێكخه‌ری گشتی گۆڕان باسی لەوەشکرد: "گۆڕان به بڕیاری زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی جڤاتی نیشتمانی به‌شداری حكومه‌تی كردووه، با جڤات بڕیاری كشانه‌وه بدات ئه‌وكات ده‌كشێینه‌وه، چونكه سیاسه‌ت به شه‌ڕه جنێو ناكرێت".
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە ٣١ـی ئایاری ٢٠١٠، دامەزراو و نەوشیروان مستەفا، وەک یەکەم رێکخەری گشتی ئەم زوتنەوەیە دیاریکربوو، لەدوای کۆچی دوایی نەوشیروان مستەفا، لە ئایاری ٢٠١٧، لە ھەڵبژاردنی ناوخۆییدا لە ٢٥ـی تەمووزی ٢٠١٧، عومەر سەید عەلی، بەرێکخەری نوێی بزوتنەوەکە دیاری‌کرا.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق