بەوێنە..پارێزگارێکی ھەرێم سەردانی پێشمەرگەیەک دەکات - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 13 مارس 2021

بەوێنە..پارێزگارێکی ھەرێم سەردانی پێشمەرگەیەک دەکات


سەیران سەردار_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین


پاریزگاری هەولێر، سەردانی ئەو پیشمەرگەیەی کرد، کە لەئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چەكدارانی پەكەكە لەدەڤەری سیدەکان برینداربوو، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستی پرسی و هیوای زوو چاکبوونەوەی بۆ خواست.


دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە، ١٣ـی ئازاری ٢٠٢١، ئومێد خوشناو، پارێزگاری هەولێر بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی ناوەند لە نەخۆشخانەی ئیمرجنسی هەولێر، ئەو پێشمەرگەیەی بەسەرکردەوە کە شەوی هەینی لەئەنجامی تەقینەوەی مینێكی چێندراوی چەكدارانی پەكەكە لە دەڤەری سیدەكان بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا، بریندار بوو و پێشمەرگەیەكی دیکەش کە لەگەڵی بوو بەناوی "تاریق قادر خالند" شەهید بوو.


پارێزگاری هەولێر، لەبەسەرکردنەوەکەیدا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی "مزەفەر فەرهاد حەسەن"ـی پرسی و هیوای خواست خودای گەورە شیفای بۆ بنێرێت و بەزووترین کات چاک ببێتەوە و بگەڕێتەوە سەر ئەرکی پیرۆزی پێشمەرگایەتی و ناو خانەوادە و خێزانەکەی، وەکو پارێزگای هەولێریش ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکی بۆ چارەسەرکردنی نیشاندا و داواشی لە پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکە کرد چی پێویستە بۆ چارەسەرکردنی ئەنجامبدرێت.


لەلایەن خۆیەوە، "مزەفەر فەرهاد حەسەن" وێڕای خۆشحاڵبوونی بەسەردانەکەی بەڕێزیان، زۆر سوپاسی پارێزگاری هەولێری کرد بۆ هەواڵ پرسین و لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە دۆخی تەندروستیی.





ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق