هەڤاڵ فازڵ_ناوەندی هەواڵ_نوێ ژین
بە ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسی باڵای عێراق و رێكخراوه‌كانی نێوده‌وڵه‌تی،له شاری به‌غدا كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دۆسیه‌ی ئاو ده‌ستیپێكرد كه له لایه‌ن وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق،رێكخراوە.
ئەمڕۆ شەممە ۱۳ـی ئازاری ۲۰۲۱،"خالید نه‌جم به‌تال"وه‌زیری پلاندانانی عێراق،رایگه‌یاند،به‌ستنی كۆنگره‌كه له كاتێكدایه كه عێراق به‌ره‌وڕووی ژماره‌یه‌ك ئاڵنگاریی بووه‌ته‌وه له‌وانه قه‌یرانی ته‌ندروستیی و ئاو له‌گه‌ڵ ئاڵنگاریی ئه‌منی.
"خالید نەجم"وتیشی"ئەم کۆنگرەیە ڕووداوێکی زانستی و گرنگە،داوا ده‌كه‌ین له ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه،یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ریی له دابه‌شكردنی ئاو له ناوچه‌كه‌دا، به‌دی بێت".
شایەنی باسە کە ئه‌م كۆنگره‌یه بۆ یه‌كه‌مجاره تایبه‌ت به ئاو له عێراق ده‌به‌سترێت و بڕیاره تا سبه‌ی یه‌كشه‌ممه به‌رده‌وام بێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق