بکوژانی گەنجەکەی ھەولێر دەستگیرکران - NweZhinMedia-نوێ ژین میدیا

سه‌ردێڕ

السبت، 13 مارس 2021

بکوژانی گەنجەکەی ھەولێر دەستگیرکران


 


ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر رایگەیاند، بكوژانی عەلی سەباح، ئەو گەنجەی دوێنێ تەرمەكەی لەناو سندوقی ئۆتۆمبێل دۆزرایەوە دەستگیر كران.


دەقی راگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ھەولێر:


دوێنێ ١٣ی٣ی٢٠٢١، لەسنوری قەزای دەشتی هەولێر تەرمی هاووڵاتی(علی صباح سوار قادر) بە کوژراوی لەناو ئۆتۆمبێلەکەی خۆی دۆزرایەوە.


دەستبەجێ تیمی لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتیمان  هەڵسان بەلێکۆڵینەوە لە تاوانەکە و دۆزینەوەی تاوانباران،لە ئەنجامدا توانرا شەوی ڕابردوو تاوانباران دەستنیشان بکرێن کە دانیشتووی (بنەسلاوە)ن و دواتریش بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوە بکوژ(ع.أ.ع)وهەریەک لە هاوکارانی بکوژ(ب.ع.أ)و(ش.ه.ج)لەگەڵ چەکی جۆری (دەمانچە)کە تاوانەکەی پێ ئەنجامداوە دەستگیرکران. تاوانباران دانیان بە تاوانەکە دانا و بکوژ لەسەر کیشەی کۆمەڵایەتی هەڵساوە بە ئەنجامدانی ئەم تاوانە.


لێرەوە جارێکی تر هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ تاوانبارێک لەدەستی یاسا ڕزگاری نابێت وهەمیشە چاو کراوەین بۆ پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتیان.                                                                     


بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر.




ليست هناك تعليقات:

إرسال تعليق