بارزان خالد_ناوەندی ھەواڵ_نوێ ژین
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی ئۆفیسی خۆی لە هەرێمی کوردستان کردووە وەکو ئامادەکارییەك بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق.
بەپێی نوسراوەکەی کۆمسیۆنی عێراق لە نزیکترین کاتدا گرێبەست بۆ ئەو کارمەندانە دەکرێت و مەرجەکانیش بریتین لە:
١ـ پێویستە ئەو کەسە بڕوانامەی ئامادەیی یان سەروتری هەبێت.
٢ـ پێویستە پێشتر گرێبەستی لەگەڵ کۆمسیۆن هەبووبێت یاخود گرێبەستی هەبووە بەڵام بەبێ لێپێچینەوە دوورخراوەتەوە.
٣ـ پێویستە شارەزایی لە بەکارهێنانی کۆمپیوتەر هەبێت و توانای تایپکردنی هەبێت.
٤ـ پێویستە خۆی تەرخانبکات بۆ کاتی دەوامکردنی بەپێی ئەو کاتەی کە ئۆفیسەکەی بۆی دادەنێت.
٥ـ پێویستە تەمەنی لە ٣٨ ساڵ تێپەڕی نەکردبێت.
٦ـ پێویستە ئەو کەسە سەربەخۆبێت و سەر بە هیچ لایەنێك نەبێت.
٧ـ ئەو کەسە لەلایەن دادگاوە سزا نەدرابێت و لە هیچ تاوانێکەوە تێوەنەگلابێت.
٨ـ ناوبانگێکی باش و رەوشتێکی بەرزی هەبێت.
٩ـ نابێت کاری تری هەبێت یاخود فەرمانبەری شوێنێکی تربێت.
١٠ـ ئەو کەسە پێویستە رەزامەندی دەربڕێت بەوەی کە تەنیا بۆ دوو مانگ گرێبەستی لەگەڵ دەکرێت.
بڕیار وایە، ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەمانگی ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢١، ئەنجام بدرێت و پێشتریش بەفەرمانی مستەفا کازمی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بوودجەی تەواو بۆ کۆمسیۆن تەرخان کرابوو بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەبێ کێشە بەرێوەبچێت.
ليست هناك تعليقات:
إرسال تعليق